Hewraman's Avatar

Hewraman

@hewraman.bsky.social

وەتەن! ڕەبی وەتەن خواهانی تۆ خۆش

18 Followers  |  12 Following  |  15 Posts  |  Joined: 28.11.2023  |  1.4071

Latest posts by hewraman.bsky.social on Bluesky

وشەی کوردستان لە ناو ئەو لۆگۆیە به هەڵە نووسراوە، Kurdistan درووستە، نەک Kurdstan

20.11.2024 19:39 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

ئەی وەتەن گەر ژین هەبێ، حەققا کە تــۆ ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان، تــۆ کە پەرژینی منی

ئاورم بۆ هێزی دوژمن چونکە تـــۆ تینی منی
قیبلەکەم، ئیمانەکەم، پەیمانەکەم، دینی منی !!!!

#مامۆستا_نووری

25.04.2024 15:58 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا گاهێ بە ناز
ماڵی ئاوا بێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا

من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسوی کردووە
ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا

من بە خۆشخوانی کە مەشهوورم لە باغی عیشقدا
ئەو بە سوختەی بولبولی بێ نوتق و نادانم ئەکا

#ناری

04.03.2024 19:04 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

شەو کە دادێ
هەرچی ئەستێرەن
لە چاوی تۆ دەچن

وەک خەیاڵت
پاکی ئەستێرەی سەما
دێنە سەما

#ئاسۆ

03.03.2024 00:20 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

تا تایی سەری توڕڕەیی پڕ پێچشی با دا
هەر تایەکی بارێکی گوڵ و نافە بە با دا

گوڵ هاتەدەرێ، لافی لە حوسنی بوتی ما دا
لەرزیی قەدی بەرزی، لە ڕقا زوڵفی کە با دا

#نالی

07.02.2024 08:33 — 👍 1    🔁 0    💬 0    📌 0

چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەکا
ھەرچی مەی دەیکا لەگەڵ ئەو، ئەو لەگەڵ ئێمەی دەکا

#سالم

06.02.2024 19:45 — 👍 1    🔁 0    💬 0    📌 0

چەن ساڵە تا سوو ڕەو ها خەوم،ڕەو
‏کڵاش لە گیرفان،چەوەیل لە وەرقەو
‏جادەیل° جەهان گەردیمه هەر شەو
‏تا کەێ پەشێوی ئاسمان کەو؟
‏چەوەیلم ڕەم کەن،ڕامێان تنی
‏لەێ چراخەیلە،کامێان تنی؟

‏⁧‫#جه‌لیل_ئاهه‌نگه‌رنژاد‬⁩

28.12.2023 23:43 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

لە دڵما هێندە جێگیرە، ئەمین بە گیانی شیرینم
لە قەبریشا کە مردم، مەیلی تۆ یەک زەڕڕە کەم ناکا

‫#کەمالی‬

28.12.2023 22:15 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

هاتە بیرم پێت گوتم دێوانە و عاشق مەبە
خۆت دەزانی هەر کەسێ عاشق نەبێ دێوانەیە
#خاڵە_قازی

26.12.2023 16:44 — 👍 1    🔁 0    💬 0    📌 0

کە دیم ئادەم نەوەی وەک تۆ لە پشتی دێتە دنیاوە
سوجوودی ئادەمم برد، ڕەجمی شەیتانی لەعینم کرد

مورادم مەدحی زوڵف و ڕووی نیگاری شۆخەکەی خۆمە
کە هاتم وەسفی ماچین و نیگارستانی چینم کرد

‫#کەمالی‬

09.12.2023 16:48 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە
هەر کەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە

مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم
دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە

#سابیری

08.12.2023 15:28 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
‏پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ

‏⁧‫#خاڵە_قازی‬⁩

06.12.2023 14:15 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە

وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە

گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە

#ناری

29.11.2023 17:17 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

مە‌پێڪە‌ دڵ بە ‌غە‌مزە‌ و نووڪے تیرم
بە‌ داوے چاوے مەستے تۆ ئـەســیرم

گەیشته‌ ئە‌وپەڕے جوانے جــــــە‌ماڵت
زه‌ڪاتم پێ‌ ڪەره‌م ڪە زۆر فه‌قیرم

#حەقیقی

28.11.2023 19:00 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

کوردستان هەر وڵاتێکە و نابێ بە چوار

28.11.2023 18:50 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0

@hewraman is following 11 prominent accounts