پەژاک – پارتی ژیانی ئازادی کوردستان's Avatar

پەژاک – پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

@pjak.net.web.brid.gy

زه‌ینه‌ب خۆراسان، ئەندامی مەجلیسی پژاک سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٣١ وه‌رزی پاییز بوو، هه‌وره‌ ره‌ش و تاریكه‌كان دیسان... [bridged from https://pjak.net/ on the web: https://fed.brid.gy/web/pjak.net ]

11 Followers  |  0 Following  |  122 Posts  |  Joined: 01.01.0001  |  1.3876

Latest posts by pjak.net.web.brid.gy on Bluesky

شکستهێنان گەورەترین سەرکەوتنە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران! ئامەد شاهۆ بە کاراکردنی میکانیزمی ماشە تەنیا ئەمریکا گەمارۆ ناخاتە سەر ئێران، بەڵکوو هەموو وڵاتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندی ئەو بڕیارە دەبن کە ئەوەش دۆخی کۆماری ئیسلامی شڵەژاوتر، قەیراناوی‌تر و ئاڵۆزتر دەکات. هەرچەند روسیا و چین هەوڵیان دا رێگە لەگەڕانەوەی گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بگرن، بەڵام هەوڵەکانیان ئەنجامگیر و سەرکەوتوو نەبوو و […]
30.09.2025 07:03 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
وتووێژی هونەر ئەحمەد لەگەڵ هەڤاڵ ئه‌میر كه‌ریمی، هاوسه‌رۆكی پژاک +video ئه‌م پۆدكاسته‌ له‌ گه‌ڵ هەڤاڵ ئه‌میر كه‌ریمی، هاوسه‌رۆكی PJAK ئه‌نجامدراوه‌ تێیدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕی ئێران ئیسرائیل، ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و دوو ووڵاته‌ بۆ قۆناغێكی نوێی جه‌نگ. -ته‌وه‌ری دووه‌می پۆدكاسته‌كه‌ توركیایه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ره‌شه‌كانی توركیا له‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌. -ته‌وه‌ری سێیه‌م سوریا، هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنی شه‌رع له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ چاره‌نووسی كورد و پێكهاته‌كانی […]
27.09.2025 09:00 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ئەهوەن چیاكۆ: شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كۆماری ئیسلامی تەنگەتاو كردووە ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاك؛ ئەهوەن چیاكۆ لە بەرنامەیەكی تایبەتی ئاریەن تیڤی هەڵسەنگاندن لەسەر شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەكات و ئاماژە بەوە دەدات کە:”شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەرهەڵستكاریەكی جیاوازتر بوو لەوانەی پێشخۆی، هەمەلایەنە بوو، هەموو داخوازیەكانی لەخۆ گرت. لەبەر ئەوە رادیكاڵترین بەرهەڵستكاری لەبەرامبەری كۆماری ئیسلامیەوە ئەو بەرهەڵستكاریەیە كە بە ژن ژیان ئازادیەوە دەستی […]
24.09.2025 16:14 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
“ڕێخستنەیل کۆمەڵایەتی” بێستۊن موختاری گەل ئازادی‌خواز ئێران ماوەی چوار ساڵە کە وەل تەمام هاز خوەیان، لە وەرایوەر زوڵم حاکم هەڵسیانەو سەرهەڵدان کەن. ئەی گەلە هەزینەی ئازادی، وەل خوێن خوەیان و وەل خوێن مناڵەیلێیان مامەڵە کردنە. شووڕش ژن، ژیان، ئازادی کە چوار ساڵ وەرجە ئیسە وەلای گەل ئازادیخواز ئێران دژ وە نزام ئرتجاعی کومار ئسڵامی دەس وە پێ […]
24.09.2025 06:05 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
کۆنفرانسی هاوبەشی حیزبەکان و رۆشنبیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەڵمانیا لەسەر تەوەری “بزوتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی” بەڕێوەدەچێت کۆڵن، ئەڵمانیا کۆنفرانسێکی هاوبەش بە بەشداریی لایەن و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٨ی سپتەمبەری ٢٠٢٥ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. ئەم چالاکییە کە ئامانجی پاڵپشتی و بەهێزکردنی بزووتنەوەی “بزوتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی”ە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ٢٨ی سپتەمبەر لە هۆڵی ٢٠٠٠ لە شەقامی (شاڵدەردیشێر ڤێگ) لە ناوچەی (بێرگیش گلادباخ) بەڕێوەدەچێت. لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری […]
19.09.2025 09:24 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
په‌یمان ویان: شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بوو به‌ هۆی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی گه‌وره‌ له‌ روانگه‌ و زهنییه‌تی كۆمه‌ڵگا وتووێژ لە گەڵ پەێمان ویان به‌ بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵه‌وه‌گه‌ڕی شۆڕشی مێژوویی ژن، ژیان، ئازادی، چاوپێكه‌وتنێكمان له‌ گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان هه‌ڤاڵ په‌یمان ویان پێكهێناوه‌، په‌یمان ویان له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م شۆڕشه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ بووه‌ به‌ هۆی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی گه‌وره‌ له‌ روانگه‌ و زهنییه‌تی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی هێندێك لایه‌ن، شۆڕش به‌ ره‌نگ و […]
10.09.2025 05:22 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
مانیفستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک باشترین بەدیلی میکانیزمی ماشە و یەکگرتنی نیشتمانییە شاهۆ شۆڕش سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ واتە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٥، میکانیزمی ئیسنەپ بەک بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران کارا کرا. سێ وڵاتی ئەوروپایی (فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا) لەنامەیەکدا کە بۆ ئەندامانی کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ناردووە، رژێمی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە گوێرەی پێویست پابەندی رێکەوتننامەی بەرجام […]
06.09.2025 05:56 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ئامەد شاهۆ: پێویستە ئێران روو لە دیموكراسی بكات ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئامەد شاهۆ لەبەرنامەی هێڵ سێی ئاریەن تیڤی هەڵسەنگاندن لەسەر دۆخی دوایی ئێران دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە: “لەو قۆناخەی شەڕدا لاوازییەکانی رژێم ئاشکرا بوو. تایبەت لە ناوخۆ و لە دەرەوە هێزە سێبەرەکانی یەك لە دوای یەك وەك پوڵی دۆمینە كەوتنە زەوی. بۆیە كەوتنی هەر هێزێكی پڕوکسی سەر بە […]
05.09.2025 12:25 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
فواد بێریتان: ڕێگەی چارەسەری قەیرانەکانی ئێران لە نێو ئێراندایە نەک وڵاتانی دەرەوە فواد بێریتان، ئەندامی بەڕێوەبەری پەژاک دەربارەی دۆخی ئێستای ئێران هەڵسەنگاندی کرد و گوتی: ” رێگەچارە لە مۆسکۆ، پەکین، برۆکسل و واشنتۆن نیە، بەڵکو لە تارانە.”، بانگەوازی لە گەلانی ئێران کرد لەسەر بەها دیموکراتیکیکەکانی شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ یەکگرتووبن. میکانیزمی ‘ماشە’ چالاک کراوە و کۆماری ئیسلامی لە نێوان پاشەکشە و رێگایەک کە بەرەو هەرەس هەنگاو دەنێت، […]
04.09.2025 16:59 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
شەهید سمکۆ؛ بە یەکانگیرکردنی ئەندێشە و کردار نموودی کرداری و کارامەیی فەرماندارێکی سەردەمیانەیە چواردەهەمین ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵی پێشەنگ و دانەر و ئافرێنەری خەتێ نوێی فەرمانداری گەریلای رۆژهەڵاتی کوردستان سمکۆ سەرهەڵدان بەرز رادەگرین و سەری رێز و نەوازشی بەرامبەری دادەنەوێنین. بێگومان داهێنەران و دانەرانن کە لە مێژوودا هەتایی دەبن و بەردەوام شوێنی سەردان و رووگەی یادکردنەوەن و ئاسۆنوێنن. چواردەساڵ لەمەوبەر حیماسەی قەندیل بە پێشەنگایەتی و رەچەشکێنی فەرماندەی پایەبەرز و […]
02.09.2025 07:23 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
شەهید باجوەر و هەڤاڵانی میراتێک لە هزری پاکی ئیکۆلۆژی و پاراستنی ژینگەیان بەجێهێشت لێدوانی پژاک “شەریف باجوەر و هەڤاڵانی” ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٨ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی سێلسی و پیلە سەر بە مەریوان شەهید بوون. کۆمیتەی ئیکۆلۆژی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” یادی باجوەر و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی ژینگەی زاگرۆس لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە بیر دەهێنێتەوە. کۆمەڵگەی دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار، وەک […]
24.08.2025 05:46 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
کەم بوونی وزە قەیرانێکی بێ چارەسەر لە ئێراندا ✍️جووتیار پێشەوا ئەوەی کە هەموو سیستەمی سەرمایەداری لە جیهاندا تووشی قەیران بونە یاخود هەموو دەوڵەت – نەتەوەیەک بە تایبەت دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوین رووبەڕووی قەیران بوونەتەوە، راستییەکی حاشا هەڵنەگرە. قەیران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر ئاڵۆزتر و ماڵوێرانکەرترە. ئەم هەرێمە سەدان ساڵە بووەتە ئامانجی داگیرکردن و تاڵانکردنی سیستەمی سەرمایەداری. زلهێزان و وڵاتانی پیشکەوتووی پیشەسازی ئەوەی پێیانکراوە لەم […]
17.08.2025 06:53 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
شەهید نورەدین سووفی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان تێکۆشا و دەسکەوتی گەورەی بەدیهێنا لێدوانی پژاک بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی «هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)»، هەڤاڵ «نورەدین سووفی»، یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد و پابەندە ڕاستەقینەکان بە سەرۆک ئاپۆ، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٦ی نیسانی ٢٠٢١دا شەهید بووە. یاد و بیرەوەری شەهید سووفی لەلایەن گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانەوە هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە. هەڤاڵ نورەدین […]
12.08.2025 06:34 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
کوومە هەڵوەس کوردیی خوارین دە ٩ بەرگ – ڕێوار ئاودانان ئی کوومە هەڵبەسەل دوزووانەێ کوردی – فارسییە تا ئێمکە دە هەشت بەرگ جگا و پرتووکێ ک هەفت دەفتەر دەناو خوەێ گرێ، چاپ و بڵاو بینە. ئی پرتووکەلە بەرهەم ساڵەل دیرو درێژێکن و چەن بەرگ ترەک لە لێیان ئەڕا بڵاوکردن ئامادە دوون. بێ‌گومان زووان و وێژەێ کوردی دە مەڵوەنەل باشوور ڕووژهەڵات کوردستان (ئیلام و کرماشان)، دەی […]
26.07.2025 07:16 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
گۆڤاری ژمارە 39ی ئاڵتەرناتیڤ چاپ و بڵاو كرایەوە گۆڤاری ژمارە 39ی ئاڵتەرناتیڤ لە ساڵی 14هەم و خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاو کرایەوە. ئاڵتەرناتیڤ لەم ژمارەی خۆیدا بەتێروتەسەلی تیشكی خستووەتە سەر گرنگی بانگەوازیەكەی رێبەر ئاپۆ بۆ بابەتی چەك سووتاندنی گەریلاكان و گرنگی ئەو هەنگاوە مێژووییە لەبەرەو پێشبردنی نیازپاكی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و لەهەمانكاتدا رەنگدانەوەی ئەم هەنگاو و وەرچەرخانە دیموكراتیكیە لەسەر […]
22.07.2025 22:07 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
شەهید ئیقباڵ مورادی سیمبۆلی بەرخۆدان و تێكۆشانی ئازادییە بۆ ڕای گشتی گەلەكەمان لە حەوتەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی چالاکی مافی مرۆڤ، کەسایەتی وڵاتپارێز و لایەنگری پارتیمان شەهید ئیقباڵ مورادی، یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بەرز رادەگرین و بەڵێنی درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانمان دووپات دەکەینەوە. هێزە بەكرێگیراو و تاریکپەرەستانی رژێمی ئێران لە١٧ی پووشپەڕی ٢٠١٨ی زاینی لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستی بەرپرسی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان هەڤاڵ ئیقباڵ مورادی، […]
17.07.2025 06:00 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
فەرماندەیی یەرەكە یادی سێ گەریلای شەهیدی كردەوە فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK بە بۆنەی ساڵیادی شەهادەتی ٣ گەریلایYRK کە لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ كە لە هەرێمی پێنجوێن بە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید بوون لە لێدوانێکیدا هەر سێ گەریلای وەبیر هێنایەوە. فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK لە سەرەتای لێدوانەکەیدا ٤٣هەمین ساڵرۆژی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد وەبیر دێنێتەوە و لە کەسایەتی […]
14.07.2025 09:22 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
راگەیاندنی هاوبەشی ٧ پارتی رۆژهەڵات لە بارەی شەپولی نویی سەرکوت لە ئێران و کوردستان بۆ ڕای گشتیی جیهانی لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی سەرکوت لە دەستبەسەرکردن، ڕاودوونان و ئێعدام لە کوردستان و لە سەرانسەری ئێران لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێ کردوە. ناوەندە ئەمنییەتییەکانیش بە هەڵبەستنی تۆمەتی ناڕەوا و پەروەندەسازی بۆ زیندانییانی سیاسی و هەروەها پێداچوونەوە بە یاسای سێخوڕی لە پاڕلمان […]
09.07.2025 13:06 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
شاندێكی كەنەكە و پەژاك كۆبوونەوە شاندێکی کەنەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر شێرکو محەمەد ئەمین لەگەڵ شاندێکی پەژاک بە سەرپەرشتی هاوسەرۆکی پەژاک، پەیمان ڤیان لەسەر خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و تایبەت بە بەهێزکردنی یەکێتی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە. دوێنێ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کە پێکهاتبوون لە زەینەب موستەفا، د.شێرکو حەمە ئەمین، شۆڕش خدر و د.یوسف حەسەن کە […]
08.07.2025 06:01 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ئێـران لـەنێوان هێرشی ئەمریکا و دەستپێشخەری رێبەر ئاپۆ سەردار ستار ئێـران لـەنێوان هێرشی ئەمریکا و دەستپێشخەری رێبەر ئاپۆ ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دوو هێزی جمکە، بەردەوام پلانەکانیان بەهاوبەشی بەڕێوە دەبەن. واتا ئەمریکا هیچ پلانێک بەڕێوەنابات، ئەگەر ئیسرائیلی هاوبەش نەبێ، یان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دا نەبێ. دوای کەوتنی سۆڤیەت، بەگشتی جیهان و بەتایبەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەرگاکانیان بۆ کرایەوە. بەڵام بەتەواوی کۆسپەکانی بەردەمی تەواو نەببوون، […]
27.06.2025 18:24 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ئێران دەگۆڕدرێت یا دەیـگۆڕن؟! ئارام کەریم هێرشەكانی ئیسرائیل دەرئەنجامی سیاسەتەكانی رژێمی ئێرانە! رژێمی ئێران لەبری ئەوەی لەگەڵ نوێنەرانی راستەقینەی كۆمەڵگە دانوستان بكات، پەنا بۆ هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان دەبات، كەچی كاتێك كەسێكیش دەستبەسەر دەكەن تاوانی پەیوەندی گرتن بە هێزە نەیارەكانەوە دەداتە پاڵ و بەو پێوەر و پێوانانەی لەسەرووی ئیرادەی گەلەوە دایڕشتووە، كەسەكە سزا دەدەن و لەزۆربەی دۆسیەكاندا، ئەوكەسەی بەو […]
24.06.2025 17:44 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ملهوڕییەكانی رژێم ئاگری شەڕی هەڵگرساند ئامەد شاهۆ قۆناغێک لە شەڕی ئیسرائیل و ئێران تێپەڕی. رەهەندەکانی ئەو شەڕە تا دەڕوات فراوانتر دەبێت. شوێنی هاوڵاتیان لەهەر دوو لای شەڕەکە دەکرێتە ئامانج. وێرانی و کاولکاری تەشەنە دەسێنێت. ئاماری کوشتنی هاوڵاتیان روو لەهەڵکشان دەکات. شەپۆلی کۆچبەری و کۆچ کردنی هاوڵاتییان لە زێدی لەدایکبوونیان فراوانتر دەبێت. گرانی و نەبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی هاوڵاتیان رووی لەبەرز […]
24.06.2025 17:39 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
پژاک ئامادەیی خۆی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ یەکگرتوویی نێوان لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو کوردستان، ڕاگەیاند بۆ رای گشتی کوردستان پرسی یەکیەتی نێوان هێز و لایەنە کوردییەکان لە هەموو قۆناغەکانی تێکۆشانی نەتەوەکەمان لە کوردستان کە بۆ وەدیهاتنی ماف و ئازادییەکانی بەڕێوە چووە، بەردەوام یەکێک بووە لە خواستە سەرەکییەکانی نەتەوەی کورد. گومانی تێدا نیە کە یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەرفەت و هێزێکی زیاتر بۆ تێکۆشانی گەلەکەمان دەڕەخسێنێت و رێگر دەبێ لە بەخەسارچوونی […]
24.06.2025 09:47 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ژمارەی 38هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاوكرایەوە ژمارەی 38هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە. لەم ژمارەیە تیشك خراوەتە سەر رەهەندەكانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و باس لەوەكراوە كە ئەم شەڕە هیچ پەیوەست نییە بە كۆمەڵگە و گەلانی ناوخۆی ئێران و بەڵكو شەڕی نێوان دوو دەسەڵاتی هەژموونگەرایە كە هەریەكەو دەیەوێت دەسەڵاتداری خۆی بەسەر كۆمەڵگە و […]
22.06.2025 14:03 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
کتێبی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو چاپ و بڵاو کرایەوە کتێبی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی) کتێبێکە ناوەڕۆکەکەی لەسەر شەڕی سەردەمە. لەم کتێبەدا جۆرەکانی شەڕ، رێ و رێبازەکانی سەردەمیانەی شەڕی رژێم لەدژی گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد شیکاری بەرفراوانی تێدا ئەنجام دراوە. هاوکات پێناسە، ئامانج، تایبەتمەندی، رەهەند، ئامراز و قۆناخەکانی شەڕی هیبریدی بە تێر و تەسەلی باسیان لێوە کراوە. لەکتێبەکەدا رۆڵ و پێگەی میدیا […]
21.06.2025 09:26 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ئەمیر كەریمی: ئەم شەڕەی ئێران و ئیسرائیل قۆناخی كۆتایی و دیاركەرە لەناوچەكەدا لەبەرنامەیەکی تایبەتدا کە لەئاریەن تیڤی بڵاو کراوەتەوە هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاک”؛ ئەمیر کەریمی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات و لەو بەرنامەیەدا سەرنج دەخاتە سەر دۆخی شەڕەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان دەخاتەبەر باس. هاوکات جەخت لەسەر رۆڵ و پێگەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، رێکخراوە مەدەنییەکان لەم سەردەمەی شەڕ دەکات. لەهەمانکاتدا رۆڵ و پێگەی […]
19.06.2025 07:29 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
پەژاك: گەلانی ئێران لەنێوان شەڕ و دیكتاتۆری دا ناچار بەهەڵبژاردنی یەكیان نین ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەدا، پەژاک سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر یەکدەنگی هێزە کوردییەکان و دەرچوون لە دیدگای دەسەڵاتی پارتی بەرەو گەڕانەوە بۆ خەڵک لە ئانوساتێکی وادا ڕایگەیاندووە: ” ئەوەی ئازادی دەخاتە ئاسۆی داهاتووی گەلی ئێرانەوە، خەباتی دیموکراسییان و شۆڕشی ناوازەی ژن، ژیان […]
15.06.2025 06:15 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دەستپێكردنی قۆناخێكی نوێ لەخەبات رزگار ئەویندار جیهان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کورستان بە تایبەتی کە وەک ناوەندی ململانێیەکانی سێهەمین شەڕی جیهانی دەناسرێ لە ناو قەیران و گێژاوێکی هەمەلایەنە دایە و بە قۆناغێکی زۆر هەستیار، مێژوویی و چارەنووسسازدا تێدەپەڕێن. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ پرۆژەیەکی لە پێناو چارەسەرکردنی پرسەکانی؛ رێکخستن کردنی كۆمەڵگە، سیستەمی حوکمڕانی و چۆنیەتی دیموکراتیزەکردنی كۆمەڵگە داڕشتوە. هەروەها بە […]
26.05.2025 18:38 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
هاوپەیمانی ئیبراهیمی بەشێك لە نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوین ئارام كەریم هاوپەیمانی ئیبراهیمی، هاوپەیمانیەكی ئەمنی ـ ئاسایشی ـ سیاسییە كە لە 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020ەوە بەنێوەندگیری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لەیەكەم خولی سەرۆكایەتیكردنی ئەمریكا”دۆناڵد ترەمپ” و ژمارەیەك لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل واژۆی لەسەركراوە. ئەم هاوپەیمانیە لەلایەن ئیسرائیل، ئیمارات، بەحرەین، مەغریب و سودانەوە دانی پێدانراوە و بەشداریان تێدا كردوە. ئەساسەن ئەو هاوپەیمانیە بەشێوەیەكی فۆرماڵ […]
26.05.2025 18:33 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0
ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی شانسێکی مێژووییە بۆ ئێران ئامەد شاهۆ مەشخەڵی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی هەڵکرا پەیامە مێژووییەکەی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ی رێبەر ئاپۆ کە بە سەردێڕی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی لەدوورگەی ئیمڕاڵییەوە بڵاو کرایەوە، سەردەمێکی مێژوویی، زێڕین و چارەنووسسازی لە کوردستان، ناوچەکە و جیهان بەدوای خۆی هێنا. پەیامەکە بۆ خۆی وەرچەرخانێکی مەزن و هەنگاوێکی بوێرانەی ئەم سەردەمەیە کە رێبەر ئاپۆ راستەوخۆ بەرپرسیارێتییەکەشی […]
25.05.2025 17:32 — 👍 0    🔁 0    💬 0    📌 0