تا نواندن ڕێی دە ئێرە نەکەوتووە، خۆزگە نووسین لێرە باو دەبوو!
04.09.2025 18:17 — 👍 0 🔁 0 💬 0 📌 0@kurdistan.bsky.social
I am a #Kurd from #KURDISTAN beyond a shadow of a doubt
تا نواندن ڕێی دە ئێرە نەکەوتووە، خۆزگە نووسین لێرە باو دەبوو!
04.09.2025 18:17 — 👍 0 🔁 0 💬 0 📌 0کوردایەتیمان لە بازاڕ نەکڕیوە و خەڵکی بەخێر پێی نەداوین، هەزاران شێرەکوڕی وەک #محەیدین_ئیبڕاهیمی مان بۆ بەخت کردووە..
کوردبوون شوناسی ئێمەیە..
بەبێ ڕووبێنی، هەرکەس لە شوناس و ڕەچەڵەکی خۆی حاشا بکات، بێ شەڕەفە
How we treated them vs how they treat us....
I am proud to be a Kurd
#Rojava
باسی سیاسی و هەرچی پشتی پەردەیە لێیگەڕێ!!
بەڵام لە کوێی مێژوو هەیە هەزار جەنگاوەر کە زۆربەیان تا دۆینێ سیڤیل بوون لەلایەن ١٥ هەزارەوە گەمارۆ بدرێن و دووهەم هێزی ناتۆ (تورکیای فاش.یست) پاڵپشتی ئەو گەمارۆیە بێ، بەڵام سەنگەر چۆڵ نەکەن و بەرگری بکەن ؟
ئەم مێژووییە تەنها کورد دەتوانێ تۆماری کا
#Rojava
سوپاس لالە گیان
28.11.2024 06:36 — 👍 1 🔁 0 💬 0 📌 0هاتوون هەرچی وشەی فارسی و ئینگلیزی و عەڕەبی لەناو ڕستەکانی ئاتاتورک دابووە هەموویان سڕیوەتەوە، لەوانەی ماونەوە بەشێکی زۆری کوردین و دوو سێ دانەی هی تورکە ڕەسەنەکانی مەغۆلستانە :))
بۆیە دەڵێن زمان ناسنامەیە
دۆینێ ٢٥ ی مانگی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان بوو..
من ناڵێم ئێمەی کورد لەم بوارەدا بێ کێشەین! بەڵام ئێمە بە پێشکەوتووترین بزووتنەوەی مێژووی مرۆڤایەتی #ژن_ژیان_ئازادی سەلماندمان، خێراتر لە هەموو نەتەوەکانی تر هەنگاو دەنێین بۆ بنبڕکردنی ئەم تاوانە..
#کوردستان
دەبێ بەردەوام بین هاوڕێ
25.11.2024 13:42 — 👍 1 🔁 0 💬 0 📌 0لە وڵاتی من کاتێک کوڕ و کچێک، ئەوینداری یەکدین، بۆ نەخشاندنی ئەو هەستە پیرۆزە، سێوێکی گەورە بە مێخەک ئاژەن دەکەن..
ئەو سێوە ماوەیەکی زۆر هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە و هەر کات ئاوپرژێنی کەی بۆنی مێخەک ژوورەکە پڕ دەکا و یادی خۆشەویست ناخت ڕووناک دەکاتەوە
#سێوی_مێخەک_ڕێژ
#کوردستان
بەپێی تۆژینەوەیەک دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون یەکێک لە نیشانەکانی بیری سێکولارە!!
نازانم ئەو بابەتە تا چەندە ڕاستە بەڵام بۆ داهاتووی نەتەوەیەکی بێ دەسەڵات ژەهرە..
#کوردستان
زمانی ئێمە ناسنامەمانە، بەجێ هێنانی ئەرکی پاراستنی تەنها بە ئاخافتن و نووسین و پەرەپێدانی جێبەجێ دەبێ
24.11.2024 16:58 — 👍 1 🔁 0 💬 1 📌 0ئیکسم (توویتێر) سڕیەوە!
ماوەیەک دوای کوژانەوەی ئاگری بزوتنەوەی ژینا، کورد لەو پلەتفۆڕمە وەها سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەر و بەندکراوە سیاسییەکان و هتد بێ باک بوو کە وەک بڵێی مێشی میوان نەبێ..
ئەو برینانەی کە هەرگیز ساڕێژ نابن، ئەی چۆن بوو کە خەمی ئێمە بووبە ژانڕی سمێڵ و جلی کوردی و دەمەلاسکەی فارس؟
ئەگەر سرنجت دابێتێ، خەڵکی ئیسرائیل/فەلەستین بە هیچ شێوەیەک حیسێب بۆ ئێرانییان ناکەن :)
هیچ جولەکەیەک بەشداری خۆپیشاندانی پاشایخوازەکانی ئێرانی ناکات یان هیچ لایەنگری حەماس پشگیری بەسیجییەکانی ئێرانی ناکا یان حەتا لایەنگرانی سازمانی ئازادی بەخش و تاقمە چەپەکانی لە مەراسیمی موجاهیدین یان چەپی ئێرانی
ستانداڕدەکانمان ئەوەندە بردۆتە سەرێ، خۆزگە نیوهێندەی کارمان لەسەر بەکگڕاندمان کردبا....
لە سۆشیاڵ مێدیا زار دەکاتەوە لە سەربەخۆیی کەمتر پێی قایل نییە (هەڵبەت بیرێکی پیرۆزە) بەڵام لە ژینی ڕۆژانەی دا لە جلەکانی ڕابگرە تا قسەکردنەکەی هیچ کۆدێکی کوردی پێوە دیار نییە و هەمووی دەمەلاسکەی فارسە
#ڕۆژهەڵات
داگیرکەر بەڵایەکی بەسەر هێناین کە هەمووشتێک لەو وڵاتە بۆتە تەزویر!!
لە داوودەرمان ڕا بگرە کە ئەگەر نەخۆش کەوتی دەبێ دوودانە دوودانە دەرمان (حەب، شەربەت و هتد) بەکار بهێنی تا بەقەد دانەیەک کاریگەری ببێ....
هەتا سیاسەت و هەڵسووکەوتی خەڵک بەرامبەر بە یەکتر....
#ڕۆژهەڵات
وەرگیراو
20.04.2024 13:33 — 👍 0 🔁 0 💬 0 📌 0کاپی زیرەکی و بەهرە و شارەزایی دەردرێ بە سەربازانی گومنامی ئیمام زەمانی ک.ک، کە چون کەناڵێکی ساختەیان بە ناوی " ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل " ساز کردووە، بۆ ئەوەی سیخوڕەکانی ئیسڕائیل وەسەر تەڵە بپەڕن و ببنە ئەندام و خۆیان ئاشکرا بکەن :))))
20.04.2024 13:33 — 👍 1 🔁 0 💬 1 📌 0مێژوو سەیر دووبارە دەبێتەوە....
ڕووسیا لەسەر شەڕی کەریمە، ساڵی 1856 کە خەریکبوو مایەپووچ بێ بە ناچار ئالاسکای بە ئەمریکا فرۆشت...
ئێستاش لەسەر کەریمە لەگەڵ ئۆکڕاینا شەڕێتی!!
جا وەرە دوایی 166 ساڵان دووبارە هەمان شت بە جۆرێکی تر بەزمت بۆ بنێتەوە....
ەەک حەولادی قون بە گێچەڵ وایە :)
چۆنە هیند و پاکستان لەسەر ناوچەی کەشمیر کێشەکانیان حەل نابێت؟
باکووری کەشمیر هی پاکستان و باشوورەکەی هی هیندە، بەڵام چۆنە ئەو دوو وڵاتە تەنها لەو بەشەی سنوورەکەیان کێشەیان ئەوەندە قووڵە؟
وەڵامەکەی " ئاو" ە
ئەو ناوچەیە ئاوی بەشێکی زۆری ئەو دوو وڵاتە دابین دەکا..
ڕێک وەک ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئێران..
کێ سەبارەت بە #IMEC زانیاری هەیە؟
ئەو ڕێیەی کە ئەمریکا دەیهەوێ تێچووی بازرگانی وڵاتانی دۆستی خۆیی پێ کەم کاتەوە...
نووسین لێرە لە هاوار کردن لە ئەشکەوتێکی بێ بن دەچێت!!
چۆن کاتێک هاوار ئەکەی و دەنگ دەداتەوە و هەر خۆت دووبارە هاوارەکەت دەبیسێوە...
ڕێک ئێرەش بەم شێوەیە..
بەڵام ئێمە دەنووسین کە داهاتووان ڕەنجەکانی مە بزانن و دووبارە تووشی نەبن
#KURDISTAN
ئەو فایلانەی کە گروپی هەکێری "عدالت علی" بڵاوی کردونەوە فایلێکی تێدا هی دوای کوژرانی #ژینا_ئەمینی بە دەستی ک.ک ە کە دەسەڵاتدارانی تارانێ لە یەکەم خاڵ وەک ترسی کاردانەوەی کوژرانی ژینا، ئاماژە بە حدکا دەکەن..
بەڵام #جاش_قەلەمەکانی_توویتێری_کوردی هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن کە کەس نەیبینێ!!
هێزی نیزامی ئێران بەسەر چل و چوار تیپ (لەشکر) دا دابەش بووە کە ١٧ دانەی لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان دا جێگیر کراوە...
ئەو دوژمن چۆن بڵێ ئەو خاکەی داگیر کردووە؟
حکومەتی ناوەندی ئێران بە دانانی خاڵی پشکنین لەسەر ڕێی هاتووچوی سەرجەم شارەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان جارێکی سەلماندی کە ئەو پانتاییەی داگیر کردووە و لە منوتۆ باشتر دەزانێ کوردستان ئێران نییە..
21.02.2024 12:04 — 👍 3 🔁 0 💬 0 📌 0سۆشیاڵ مێدیا بۆ لایەنگرانی دیکتاتۆڕییەت بە ئازار و ترسناکە
بە ئازارە چونکە ڕۆژانە ناچارن بەرگەی هەزاران ناوەڕۆک بگرن کە دژ بە بۆچوونیانە !
ترسناکە، چونکە وێنەیەک ئەگەرچی ناتەواو! لە جیهانی ئازادی ڕادەربڕین و شوێنی بیرکردنەوە لە دەروەی بازنەی دەسەڵاتی دەبینن کە خەریکە کار دەکات..
#کوردستان
#ڕۆژهەڵات
ماڵە شەڕابی بۆردۆ و قاوەی تاراوگە ئاوەدان بێت کە مانای ژمارە و دۆخی خەڵکی پێ تاوتۆ دەکەی !!
زانیاری لەسەر پانتاییەکی کە خۆت لێی هاتوویە دەر و خزمەکانت لەوێ دەژین و ناوی نیشتمانە، نەدەبوو ئەوەندە ئەستەم بێت کە لە سپەیسی توویتەر ئەوەندە بە کاڵفامی لەسەری بدوێ :|
#ڕۆژهەڵات
#کوردستان
هیچ بوونەوەرێک بە شێوەی مرۆڤ، دۆخ و پێگە مرۆڤیەکان واتە human situation وەک مرۆڤ خۆی، فام ناکات. چەمکەکانی وەکوو شادی، ڕەنج، مەرگ، ژیان و تەنانەت دەرکی خۆت بەو شێوەی کە هەی تەنیا لە پەیوەندی و ئاودەنگی لەگەڵ مرۆڤەکان بەدەست دێت. سرووشتیش بەشێکە لەو دەرک و فامە، نە چەمکێک سەربەخۆ
30.11.2023 03:55 — 👍 3 🔁 0 💬 0 📌 0کوردی نووسین خۆی ئەکتێکی بەرگریکارانەیە و سیاسی
ئەگەر خۆتان کوردی نانووسن سووکیشی مەکەن
مخابن زمانگەلێک بە ئاخێوەری زۆر کەمتر لە کوردی، ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوتر لە کوردی دەبینن
چونکە پێیان دەنووسرێ.
کوردیش دەبێ پێی بنووسرێ ئەوکات کابرای فارس و تورک و ئنگلیس و... یش مەجبورە لێت حاڵی ببێ!
لە سیاسەتدا ڕەش و سپی نییە. یان هەموو شتێک یان هیچ!
هەر کەس ئاوا سیاسەت بکا سەر ناکەوێ.
سیاسەت هونەری مومکینە یانی ئەوەی لە واقع دا دەکرێ و جێبەجێ دەبێ، ئەوەی دیکە شێعر و خەیلاتە.
دیاره شێعر و خەیالات قەدەخە نییە بەڵام
" بە شێعر و خەیلات کاری سیاسی ناکرێ"
"قاسملوو"
تێڕوانینی ئێمەی کورد نسبەت بە خۆمان و دەوروبەرمان زۆرتر لە ڕوانگەی داگیرکەرە.واتا ئەوە چەندە ئێمەی پێ سووک و چرووک بێ یان خەلکی دیکەش، ئێمەش هەر ئاوا دەڕوانینە خۆمان وئەوانی دیکە.
بۆ نمونە هەموو بزاڤ و سیاسەتی خۆمان پێ سووکە بەڵام قسەی خوێرییەکی فارسمان بۆ گرینگە